دواڕۆژ، ڕێبین حەسەن
ساڵی ڕابردوو لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، زیاتر لە (377) هەزار گەشتیار و هاوڵاتی ئێرانی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بەپێچەوانەشەوە زیاتر لە (365) هەزار کەس لە هەرێمەوە چوونەتە ئەو وڵاتە، هاوکات داوای لابردنی ڤیزا لەنێوان هەردوولا دەکرێت.
بەپێی ئامارێکی بنکەی نشینگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، کە وێنەیەکی دراوەتە دواڕۆژ، تیایدا هاتووە: ساڵی 2018، لە مەرزی باشماخ (377.900) هاوڵاتی و گەشتیاری ئێرانی (فارس و کوردانی ڕۆژهەڵات) لە ڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
هەر بەپێی ئەو ئامارە تایبەتە، لە هەرێمی کوردستانەوە و لەهەمان ساڵدا (365.191) گەشتیاران چوونەتە خاکی ئێرانەوە.
کەریم عەلی، خاوەنی نوسینگەی گەشتیاريی لە شارۆچکەی #پێنجوێن#ن بۆ دواڕۆژ وتی: بەهۆی هاوسنووری پێنجوێن لەگەڵ شارەکانی (#مەریوان#، #سنە#، #سەقز# و بانە) ڕۆژانە خەڵکێکی زۆری ناوچەکە، دێنە لامان داوای ڤیزا دەکەن تا بۆ ئێران گەشت بکەن.
وتیشی: هاوڵاتیانی پێنجوێن و شارەکانی دیکەی هەرێم و بەتایبەتیش گەشتیاران، دەڵێن ئەگەر ڤیزا لاببرێت خەرجیەکی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە، هەروەها هاتوچۆی گەشتیارانیش زیاتر دەبێت، بۆیە پێمان باشە بەزووترین کات لەلایەن بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کار بۆ هەڵگرتن و لابردنی ڤیزا بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر لەپێنجوێنەوە بەمەبەستی کاری بازرگانی و گەشتیاری و سەردانی نەخۆش دەچنە وڵاتی ئێران، لەبەرئەوەی پەیوەندی ژن و ژنخوازی و خزمایەتی لەنێوان پێنجوێنیەکان و شارەکانی ڕۆژهەڵات هەیە و ئەگەر بازرگانێکیش بیەوێت ڤیزایەکی سێ مانگی بۆ چوونە ئێران وەربگرێت ئەوا دەبێت مانگی 145 هەزار دیناری عێراقی بدات و بۆ سێ مانگەکەش دەکاتە 435 هەزار دینار ئەوەش بڕێکی زۆرە. ئەمە جگە لەوەی هەندێک حاڵەتی کتوپڕ هەیە پێویستە بەزووترین کات سەردانی وڵاتی ئێران بکرێت.[1]
#21-01-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,773 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !