گۆڤارێکی تایبەتە بە ڕەخنەی ئایینی و ئیسلامی سیاسی
گۆڤاری فاکت بە شێوەیەکی وەرزانە لەلایەن دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە بڵاودەکرێتەوە
لە چوارچێوەی کار و پڕۆژە بەردەوامەکانییدا، دەزگای ئایدیا هەمیشە کاری لەسەر چەند پڕەنسیپێک کردووە، کە خزمەت بە ئایدیا ڕزگاریخوازەکان و هۆشیاربوونەوەی مرۆڤی کورد دەکەن و ئاگاییەکی ڕاستەقینەی دەخەنە بەردەست لەپێناو دوورکەوتنەوەی ئینسان لە هزری دژە مرۆڤ و دژ بە ژیان و بەختەوەریی مرۆڤ.
لەم چوارچێوەیەدا دەزگای ئایدیا، بە هەستکردن بەو بۆشاییەی لە بواری ژۆڕنالیزمی ڕەخنەی ئایینییدا لە کوردستاندا هەیە، دەست دەبات بۆ دەرکردنی گۆڤارێکی ئایینی. گۆڤاری فاکت گۆڤارێکی دژ بە ئایین و بیروباوەڕی ئینسان نییە، هاوکات کاریشی موجامەلەکردنی بیروباوەڕی ئایینی و ئیسلامی سیاسی نییە (هەڵبەت ئیسلامی سیاسی وەک ڕووخسارێکی دیار و بەرجەستەبووی توندڕەویی ئایینیی دژە مرۆڤ)؛ بەڵکو کاری لەپێشینەی گۆڤارەکە سنوور دانانە بۆ بیروباوەڕی ئایینی لەو جێگەیەی دەبێتە هەڕەشە بۆسەر ئاگایی مرۆڤ و لە بری ئاگاییەکی ڕاستەقینە ئاگاییەکی ساختە پێشکەش بە مرۆڤ دەکەن.
لە گرنگترین بابەتەکانی یەکەم ژمارەی گۆڤاری فاکت: (مرۆڤ و خودا، شۆڕشی سێکسی لە ئیسلامدا، قورئان لە ڕوانگەی بیرکارییەوە، ئیسلام ومارکسیزم، ئیسلام و سەرمایەداری، چەپ و ڕاست لە فکری ئایینییدا، پێگەی زانست لە ئیسلامدا، ئیسلامی سیاسی لە هەرێمی کوردستان).
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,114 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !