چەند ڕۆژێکە ڕووداوی دەمەقاڵێیەکی بەڕێز دکتۆر بەختیار ئەمین و چەند هەڤاڵێکی پێشمەرگەی یەکێتی لەسەر جادە بۆتە قسەوباسی گەرمی هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندنی چەند لایەنێکی سیاسی.
ئەم بابەتە هەتا ئێرە بابەتێکی ئاسایی و سادەیەو ئەکرێت یاسا ڕۆڵی خۆی لە چارەسەرکردنیدا بگێڕێت و سەرپێچکار سزای خۆی وەربگرێت.
بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە کە بەڕێز دکتۆر بەختیار بەبێ هۆ دەستی داوەتە هەڵمەتێکی تەشهیرو بوختانکردن لەسەر بەڕێز کۆسرەت ڕەسول و کوڕەکانی، لە کاتێکدا کە بەڕێزیان دوورو نزیک هیچ پەیوەنددیان نە بە بابەتەکەو نە بەلایەنی شەڕەکەوە نییە، تەنها ئەوە نەبێت کە بەڕێزیان وەک جێگری سکرتێری گشتی (ی.ن.ک) بەرپرسی هێزی پێشمەرگەی (ی. ن. ک)ە، کە ناکرێت لە هەر جێیەکی ئەم کوردستانە بەرینە پێشمەرگەیەک لە دەرەوەی ئەرکی فەرمی خۆی تووشی دەمەقاڵی و کێشەی لابەلا ببێت، بەڕێز جێگری سکرتێری گشتی لێی بەرپرسیار بێت.
بۆیە نووسینگەی بەڕێزیان هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرینە بەر بۆ خستنەڕووی ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی و کۆتایی هێنان بەو هەڵمەتە چەواشەکارییانەو داوای یاسایی لەسەر لایەنی بەرامبەر تۆمار دەکات و بۆ لێپێچینەوەو گرتنەبەری ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ لایەنی بەرامبەر.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی
جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
#21-01-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,123 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !