ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) بڵاویکردەوە، یەکینەکانی شەهید زەریان و شەهید چیاگەر لە ڕۆژی 21ی کانوونی دووەمی 2019 / 1ی ڕێبەندان لە ناوچەی ئەسەن یورتی ئیستەنبول لە دژی دەورییە و ئێشکگران و پۆلیس چالاکییەکیان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەسەدا هاتووە، چالاکییەک لە ڕێگەی بۆمبەوە ئەنجامدراوە و چەندین چەکداری دەوڵەتی تورک بەو هۆیەوە کوژراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕۆژی 21ی کانوونی دووەم لە گەڕەکی ئۆرنەک لە دژی ئێشکگران و دەوریی پۆلیس چالاکییەک لە ڕێگەی تەقەمەنییەوە ئەنجامدراوە، بەڵام ئەنجامی چالاکییەکە و زیانەکانی دوژمن ڕوون نەبووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی یەپەسە، لە گەڕەکی ئەسەن یورتی ئیستەنبول کارگەیەکی ڕستن و چنینی سەر بە ئاکەپە ئاگری تێبەردرا و بەپێچەوانەی ئەوەی میدیاکانی تورک بڵاویانکردووەتەوە، ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە نەبووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو چالاکییەی یەکینەکای یەپەسەدا ملیۆنها دۆلار زیان بە ڕژێمی ئاکەپە گەیشتووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕۆژی 15ی کانوونی دووەم لە ئەسەن یورت ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی ئاکەپەی سوتێنرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس ئەوەشکراوە، لە مانگی تشرینی دووەمی 2018 دا لە ئیزمیر ئۆتۆپارکێک ئاگری تێبەردراوە و سەدان ئۆتۆمبێلی تیادا سوتاوە.[1]
#27-01-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,954 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !