ئەگەر دزيت تاريکە شه و زۆرە
مەحوی مەزن دەفەرموێت(سەتری-داپۆشی- گوناهکارانە شەو) لە ئيديۆميشدا کورد وتويەتی(شه و قەڵای مێردانە) لە تاريکە شەويشدا وتراوە(شەوی پێشمەرگەيە يان زێندينانە) هەرچەندە له و ئيديۆمەدا(تاريکە شەو)و(دزيکردن) واتە ڕاستەقينەکەی ئەم درکە و کينايە و دەربڕينەن بەڵام مەبەست لەم ئيديۆمەدا ئەوەيه مرۆڤ دەتوانێت ئه و دەرفەت و هەلانە لە کيس خۆی نەدات و پێويست ناکات دواتر لەکاتی نەبوونی بوار و کاتی گونجاو دەستی خۆی بشکێنێتەوە يان بيانوی ناجۆر ببينێتەوە، بۆ نمونە ئەگەر کارت دزيکردن بوو ئەوا چ تاريکەشه و زۆرە بۆ ئەنجامدانی و چ پێويست ناکات بەرۆژی ڕووناک ئه و کارە قێزەونە ئەنجام بدەيت.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,032 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !