ئەوەی لەبەر شێر بمێنێتەوە کەمتيار ئەيخوا
مرۆڤ هەردەم حەز دەکات خاسيەتی ئاژەڵە بەهێزەکانی وەک شێر و پڵينگ بەخۆيەوە بلکێنێت و خاسيەته دزێوەکانی وەک فێڵبازی و بۆگەخۆری و ترس بخاتە پاڵ نەيارەکانيەوە، شێر کە سەرداری دارستانە و بەهێزە و نێچيری پوخت و پڕ گۆشت ڕاو دەکات، دوای ئەوەی ژەمی خۆی دەخوات ئيتر ئەوەی دەمێنێتەوە پێی دەوترێت(کەلاک) و ئيتر(کەمتيار)ەکان دەتوانن سودی لێ ببينن و بيخۆن ئەم ئيديۆمە هەندێ جار بەشێوازيتريش بەکارهاتووە وەک(لەدوای شێران ڕێوی دەکات گێران)يان(پشيلە لەماڵ نی يە مشک تليليانە) هەموو ئەمانە بۆ ئەوە بەکاردەهێنرێن کە ئەگەر کەسێ شياو نەبێت بۆ پۆستێک يان ئەنجامدانی کارێک يان لەپاش بەجێمانی ميراتێ يان مارەکردنەوەی بێوەژنێک...تاد دەوترێت(ئەوەی لەبەر شێر بمێنێتەوە کەمتيار ئەيخوا).
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,430 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !