ئەسپابی پیاو، بەلەچەک(ب)، تەڕکی پیاو، چوو، چووچ، چوور، چووک، دم، دەزگای نیرینەی پیاو، زۆپ، سەرسوور، سیرەت، شەرمی پیاو، قەمیش، کر، کور، کەشە، کیر، کێر، گون، گونەوڵ، نووس، نیرینەی پیاو، هەجەت، هەژەت. -آلت مرد: ایر- [1]
کێر
ئەو وشەیە بە چەند مانایەک دێت، یان زانستییانە بڵێم چەند وشەی (کێر)مان هەیە لە (کرمانجیی سەروو)دا، لەوانە:
1- کێر= چەقۆ ئەم وشەیە لای خۆشمان بە (کێرد، کارد) هەیە زۆر وشەی کرمانجیی ناوەند هەیە کە کۆتایی بە یتی (د) هاتووە و لە کرمانجیی سەروودا ئەو پیتەی کۆتایی لاچووە وەک (مێرد)---> (مێر) ستۆیێ خوە دا بەر کێرێ= ئەستۆی خۆی دایە بەر چەقۆ
2- کێر= کوێر وەک گوێزا کێر= گوێزی کوێر کێریی= کوێریی.
3- کێر= واتە (هێژا، بەڕێز، باش...) ڕەنگە ئەویش گۆڕاوی وشەی (کال، کاڵ) بێت کە واتای (پیر) دەدات، دیاریشە کەسانی پیر و تەمەندار لە کوردەوارییدا ڕێزلێنراون... ئەم وشەیە لای خۆشمان لە چەند جێیەکدا ماوەتەوە وەک (کوڕوکاڵ) ئەو (کاڵ)ە لەوێدا مانای (کرچوکاڵ) نییە بەڵکوو واتای (پیر)ە وەکچۆن وشەی (مناڵومەزن)مان هەیە.
4- کێر= سوود، دیسان زۆر وشەی لای ئێمە هەیە کە پیتی (ل، ڕ، ڵ)ی تێدایە لای ئەوان ئەو وشانە دەگۆڕێن، هەروەها بزوێنی(ە) دەگۆڕێت بۆ (ێ) ئەم وشەیەی ئەوان هەمان وشەی (کەڵک)ی خۆمانە بەڵام لای ئەوان پاشگری (ک)ی پێوە نییە و نەبووەتە (کێرک) دیارە ئەم وشەی (کێر، کەڵ) لە وشەی (کار)ەوە گۆڕاوە، کە لە خاڵی دواتردا باسی دەکەم کێرنەهاتی=نەکێر بێ کەڵک.
5- کێر= ئیش لای خۆشمان بە شێوەی (کار) هەیە. کێرانین= بکارانین= بەکارهێنان کێرکەر= کارەکەر.
6- کێر = ملەی کێو، گەردەنەی شاخ، لای خۆمان وشەکە بە (کەڵ) هەروەها (کووڕ)یش هەیە، زۆر وشەی لای ئێمە کە پیتی (و) یان (ە)ی تێدایە لە کرمانجیی سەروودا بووەتە (ی، ێ) هەردوو وشەی (کەل) و (کووڕ) هەمان واتا دەدەن، (کەل و کووڕ) بە بەرزایی و ترۆپکی و هەرەسەختایی شاخ دەوترێت، بەو جۆرە دەتوانین بڵێین (سەر کێرێ) واتای قوتەی شاخ و هەرە کووڕایی شاخ یان سەر کەل دەدات وشەکانی (کێل) کە بەرزایی و قوتبووەوەی گۆڕە لەگەڵ (کەڵەک) کۆمەڵەبەردی سەریەکنراو و بەرزکراوە (کەڵ) بەرز وەک (کەڵەگەت).
هاوڕی جەلال