لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی پشووی نیوەی ساڵی قوتابیان لە عێراق، هەزاران گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاریش دەڵێت لەیەک بازگەوە لە ماوەی 4 کاژێردا زیاتر لە 5 هەزار گەشتیار هاتوونەتە ناو شار #هەولێر#ەوە.
مەولەوی جەبار، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند: بەهۆی دەستپێکردنی پشووی نیوەی ساڵی قوتابیان، هەزاران گەشتیار لەناوەڕاست و خوارووی عێراق دەستیان بە گەشتکردن بۆ هەرێمی کوردستان کردووە، تەنیا لەیەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی پشووەکەدا لەیەک بازگەوە لە ماوەی 4 کاژێردا زیاتر لە 5 هەزار و 450 گەشتیار هاتونەتە ناو شاری هەولێرەوە. لە بازگەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش گوشار لەسەر بازگەکان هەبووە.
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، ئاسانکارییەکی زۆریان بۆ هاتنی گەشتیاران کردووە، بازگەکان و خاون هوتێل و چێشتخانە و ڕیستۆرانەتەکانیشیان ئاگادار کردووەتەوە کە ئاسانکاری تەواو بۆ گەشتیاران بکەن.
بەگوتەی مەولەوی جەبار ئێستا زیاتر لە 100کۆمپانیای گەشتیاری لەناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنن.
پشووی نیوەی ساڵی قوتابیان لە عێراق بۆ ماوەی 15رۆژ بەردەوام دەبێت و لە سەرەتای مانگی شوباتەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 15ی مانگ دەخایەنێت.[1]
#02-02-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,141 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !