بەهۆی بوردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە ماوەی ڕابردودا، دەیان هاونیشتیمانی بووە بە قوربانی، لە کاردانەوەی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا، ئەمڕۆ هاوڵاتیانی شارەدێی #شیلادزێ# سەرتا بەڕێپێوانی هێمنانەو دواتر هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سوپای تورکیا.
بەداخەوە له و هێرشەدا هاوڵاتیەک شەهیدو ژمارەیەک بینداربوو، پرسه و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری شەهید حسێن ڕێکانی دەکەین، هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین..
داواکارین دەوڵەتی تورکیا کۆتایی بە تۆپبارانکردنی خاکی باشوری کوردستان بهێنێت و هێزە سەربازیەکانیان بگەڕێنەوە خاکی تورکیا.
ئەرکی حکومەتی عێراقە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان سنورەکانی کوردستانی باشور بپارێزێت، لەگەڵ ڕێزگرتن و پابەندبوون بە مافی دراوسێیەتی لەگەڵ تورکیا.
بۆردومان و شەڕ و کوشتن چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا ناکات و تەنیا ژمارەی قوربانیەکان زیاددەکات.
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، پێمانوایە ئەوەی چارەسەرە
بۆ کێشەی کورد لە تورکیا تەنیا گفتوگۆی ئاشتیە.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
#26-01-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,039 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !