تفەنگی تۆ خاڵيە، بەڵام دڵی من واناڵێت
هەموو جارێ خاڵم(رەشيدی حاجی ساڵحی #ئيلنجاغی گەورە#)ی شارەدێی #تەقتەق# دەيگۆت: (مام کاکەڕەش سەعدون ئيبراهيم تەقتەقی لەگەڵ باوکم هاوڕێيەتی هەبوو هاموشۆی يەکتريان دەکرد جارێکيان لەسەروبەندی شۆڕشی ئەيلول(1961-1963) بابم دەيوست چەکێک بکڕێت و مام کاکەڕەشيش پێی دەگۆت حاجی ساڵح چەکەکی بکڕە دوو کەس لێی بترسێت يەکێکيان ناحە ز و دز و دوژمن بڵێن چەکی پێ يە و دووەميش خۆت لەکاتی کوللە خستنە بەری بڵێی خودايە دەبێت بتەقێت) مەبەستی مام کاکەڕەشيش بۆ ئەوەبووە کە لەوانەيە شۆڕش بەباشی چەکەکەی بزانێت لێی بسێنێت يان لەوسەروبەندی دز و سەگوسوار زۆربووە نەوەک تەماح و چاوچنۆکی بخەنەسەری، ئەمە لەلايەک لەلايەکتريشەوە تفەنگ کە هێمای جەنگ و شەڕ و خۆپارێزی و پەلامار و دەست بەسەراگرتنە شوێنی شمشێری گرتۆتەوە، هەناوی پڕيەتی لەئاگر بپڕمێنێ سوتان و برينی لێ دەکەوتەوە بۆيە هەردەم جێگەی خورتەی دڵ و نائارامی و بێ ئۆقرەيی يە هەر لەبەر ئەمەشە کورد لەناو پەند وئيديۆمدا جێی کردۆتەوە و بەمەرام و مەبەستی جياوە بەکاری هێناوە و وتويەتی(تفەنگی تۆ خاڵيە بەڵام دڵی من واناڵێت).
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 953 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !