$باکووری کوردستان$
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە #جۆلەمێرگ# لە 31 ناوچەی پارێزگای جۆلەمێرگ قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند. ئەو قەدەغەکارییەی دەوڵەتی تورک ناوچەکانی گەڤەر، چەلێ، #شەمزینان# و جۆلەمێرگ دەگرێتەوە. قەدەغەکارییەکەی دەوڵەتی تورک بە پاساوی ئاسایشی هاووڵاتییانی مەدەنی بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.[3]
- پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەدەپە و #دەبەپە# و پاڵێوراوی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە #وان# و 22 کەسیان دەستگیرکرد. ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: خەدیجە بارشتران، گولای یڵماز، کانییە شەکەر، بەریتان تایان، حەمید بایهان، ئەلیف یگت، بازی ئاشکان، چەتین ئویار، سۆنگول تاش، موستەفا ئەرزنگین، ئەحمەد کایا، حیکمەت ئوزنیای، دەلیل ئاکسۆی، ستار ئەمەک، گیورسەل کاماچ، فەیسەل پارلاک، جەمیل دەمان، قادر تۆپراک، هاکان دەمیر، دەلیل ئاکسۆی، م. عەلی سۆنمەز، ڕەمەزان دومان و ئازاد گوندۆگان.[3]
- دادگای تورک ساڵێک و 8 مانگ و 15 ڕۆژ سزای زیندانیکردنی بەسەر #عایشە سوروجو# پەلەمانتاریی هەدەپەی ڕحا دا سەپاند.[3]
- لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە شارەکانی جۆلەمێرگ و ئێلح چەندین کەس لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کران.[3]
- لە شاری ڕوحا 38 کەس کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا بە تۆمەتی (پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستن) لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابوون، ڕەوانەی دادگە کران. دادگە بڕیاری زیندانی کردنی بۆ 13 کەس دەرکرد. 25 کەسەکەی دیکەشی بە مەرجی پشکنینی دادی ئازاد کرد.[3]
$باشووری کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورک هەڕەشەی لە هاووڵاتییانی گوندەکانی هەرێمی برادۆستی سنووری پارێزگای #هەولێر# کردووە، کە نابێت ئاگری نەورۆز بکەنەوە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- و. ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی و ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕێککەوتون لەسەر ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە دژی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان.[1]
- دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیاند کە ئەمشه و دواین مۆڵگەی #داعش# لە سوریا کۆنتڕۆڵ دەکەن.[2]
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای ڕێکخستنی #هەدەپە# لە ئەدەنە و بە ناوی پشکنینەوە دەستیان کردووە و تێکوپێکدانی کەلوپەلەکانی بارەگاکەی هەدەپە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp