خوشکی بێ برا ماڵی بێ چرا
بەبۆچوونی منيش(برای بێ خوشکيش هەر ماڵی بێ چرايە) نێر و مێ يان خوشک وبرا بەيەکەوە بونيان پێويستە يەک بەبێ يەکدی کەم وکوڕيەک دەهێنێتە کايەوە، ماڵێک هەموو منداڵەکانی کوڕ بێ و مالێکيش هەموو مناڵەکانی کچ بن ئەوا لە هەردوو لادا چرايەک(نوقستانە)، بەڵام ئيتر لەناو کوردان بێ برايی بۆ کچان بەبێ چرايی(وەسف)کراوە، ئەگەر نا ماڵێکی بێ کچيش بەبۆچونی من زۆر بێ چرايی پێوە ديارە، هەڵبەت بێ برايی بەنمونەی ئيديۆمەکە وەربگرين هەندێجار بەگوێرەی داب ونەريت و کلتور ئه و خوشکانەی بێ بران ناتوانن بچنە هەموو شوێن و جێگە و ماڵێک يان مافەکانيان خەڵکانيتر دەيبات و دەيخوات يان ئەگەر پێويستيان بەچارەسەری کێشەيەک بێت يان ڕاپەڕاندنی کارێک ئەوا کەس نی يە دەستگرۆييان بکات و کارەکەيان بۆ ئەنجام بدات هەر بۆيە کچان خۆشيان وتويانە(خوشکی بێ برا ماڵی بێ چرا).
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,715 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !