لە ئیدر یەکینەیەکی سوپای تورک کە لە بنکەی سەربازی ئاخووڕی خەریکی دروستکردنی مۆڵگە بوون کرانە ئامانجی چالاکی گەریلاکان، لە ئەنجامی ئەو چالاکییە فەرماندەیەکی سوپای تورک کوژرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لەسەر چالاکی گەریلاکان لە ئیدر-ی دەڤەری سەرحەد لە باکوری کوردستان، و هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورک لە هەفتانین ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگیریی لە دەڤەری سەرحەد-دا هێزەکانمان ڕۆژی 14ی شوبات کاتژمێر 11:00 لە دژی یەکینەیەکی سەربازی سوپای تورک کە لە نێوان بنکەی سەربازی ئاخووری و کوولەیەکی-دا مۆڵگەیان دروست دەکرد، چالاکییەکیان ئەنجامدا، کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا فەرماندەی ئەو یەکیینەیە کوژرا و هێزەکانمان بێ هیچ زیانێک گەڕانەوە شوێنی خۆیان.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا هەپەگە ئاماژەی بە هێرشی ئاسمانی سوپای تورک کردووە و دەڵێت: ڕۆژی 13ی شوبات کاتژمێر 06:30 ئیوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک مەیدانی قەسرۆک-یان لە هەفتانین لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆردوومان کردووە، لەو هێرشەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.[1]
#16-02-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,651 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !