ژنت نی يە خەمت نی يە
پێچەوانەشی هەيە و وتراوە(ژن و ماڵ-يان گوتيە) لە خەڵکی خاوەن کار و دەوڵەمەند گوێم لێ بووە وتويانە(بلۆکێک-خشتێکت هەبوو، خەمێکت زياد بوو) هەڵبەت ژيانی زگورتی-زگورتوو-سەڵتی کۆمەڵێک خاسيەتی باشی هەيە لەوانە وابەستە نەبوون و پابەند نەبوون و لە ئەستۆنەبوونی کەس، ئەمانە تاڕادەيەکی باش ئازادی و سەربەخۆيی دێنێتە کايەوە بۆ کەسی بێ ژن هەروەها کاروباری پەيداکردنی ڕزق و ڕۆژوو و پارە بۆ پڕکردنەوەی پێداويستيەکانی ماڵيشت لەسەر نابێت کەواتە خەمت کەمە تەنها خەمی بێ ژنيتە، هەر بۆيە وەک دەربڕ وتراوە(ژنت نی يە خەمت نی يە) واتە پرتە و بۆڵەی پەيداکردنی پێداويستيەکانی ماڵت لەسەر نی يە جگە لەداب و نەريتە سەمەرەکانی کە ڕۆژانە دروست دەبن و دەبێت جێ بەجێيان بکەيت.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 898 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !