سەد دۆست کەمە، دوژمنێک غەمە
يار و دۆست و هاودەم و هاوڕێ و برادەر زۆر کەم دەست دەکەون و دەگمەنن، ئينجا ئەگەر زۆريش بن ئەوا جێگەی بەختەوەری و خۆشحاڵيە بۆ مرۆڤ کە خاوەنی سەدان دۆست و هاوڕێ بێت، بەڵام دوژمن و ناحەز ئەگەر کەم و کورت و بچوک و هيچ و پوچيش بێت ئەوا غەم و خەمێکی گەورەن لەکۆڵ و جێگەی مەترسی و دڵەڕاوکێ دەبن بۆ بونيادەم هەر لەبەر ئەمەيە کورد لەدەربڕيندا وەک ڕێنوێنی و ئامۆژگاری و ڕێنمايی وتويەتی(سەد دۆست کەم، دوژمنێک غەمە) يان(هەزار دۆستت هەبێت کەمە، يەک دوژمنت هەبێت زۆرە).
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 797 gånger