مردن مردنە و تەنيا جارێکە، قسەی ناکەسان گۆڕە و شارێکە
مرۆڤ چۆن يەکجار لەدايکبووە هەر يەکجاريش دەمرێت ئەمە واقيعە و خۆی سەپاندووە و هيچ بێنەوبەردە هەڵناگرێت، ئينجا مردن و مەرگ ئه و ترس و کۆتاييەن کە هيچ ڕێگەيەک نی يە و هەموو ڕێگاکان بەره و مردن و مەرگ و گۆڕ هەنگاو دەنێن، بۆيە پياوی مەرد هەموو کاتێک مەرگ و مردن هەڵدەبژێرێت بەرامبەر(سەرشۆڕی و زەليلی)، ناکەس واتە هەموو ئه و کەسانەی خۆ لەکاروباری خەڵکی هەڵدەقورتێنن وەک مەحوی گەورە شاعيری کورد فەرمويەتی:
لەناکەس کاريا خاکم بەسەر ڕۆيی بەباعومرم
ئەی خودايە بمژێينە تا لەبەر قاپی کەسێ دەمرم
گۆرِەشار، بيروباوەڕی موسڵمانانە دوای مردن و لە گۆڕنان، زەوی و خاک توند لەخۆييت دەگرێت بۆ گوناهکاران تاڕادەی پەراسوو شکاندن و پان و فليقاندنەوەيە و بەهەمان شێوە بۆ موسڵمان و بڕوادارانيش لێی دەرباز نابن، بۆيە له و ئيديۆمە کورديەدا ئاماژەی پێکراوە و وتراوە(مردن مردنە و تەنيا جارێکە، قسەی ناکەسان گۆڕە و شارێکە) واتە قسەی ناکەسان زۆر لە گۆڕەشار ناخۆشترە بەراوردێکی جوانە چونکە گۆڕەشار يەکێک لە بە(عەزاب-ئازار)ترين پێشهاتەکانی ناو گۆڕە بۆ مرۆڤی بڕواداری جيهانی ئيسلامی.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,134 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !