بەرێزان بەرێوەبەرو میدیاکارو کارمەندانی ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان
لە یادی40 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستاندا، پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین و هیوای پێشکەوتن و گەشەی زیاترتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و میدیای کوردی دا.
ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان لەدەستپێکی هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بەڕابەرایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، ڕۆڵی گەورەی بینیووە لە جۆشدانەوەی خەباتی گەلەکەمان و بەرزکردنەوەی ورەی پۆڵاینی هێزەکانی پێشمەرگه و جەماوەری کوردستان، بۆیە وەک هەمیشە دەنگی گەلی کوردستان وەک دەنگی زوڵاڵی شۆڕش لە مێژوو و ویژدانی زیندووی گەلەکەمان دەمێنێتەوە.
لەراپەرینی بەهاری 1991دا، ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستان بەبروسکە و پەیامەکانی، هەنگاو بەهەنگاو مژدەی سەرکەوتن و ئازادی باشوری کوردستانی دەگەیاند و کۆمەڵانی خەڵکی جۆشدەدا بۆ ڕاپەرینی سەرتاسەری، ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان لەدوایی ڕاپەرینیش لە قۆناغی خەباتی شاردا، کاری لەسەر پەیامی ئاشتەوایی و نیشتیمانی و پێکەوەژیان و پاراستنی دەستکەوت و ئەزموونی باشوری کوردستان کرد و توانی لەگەڵ گۆرانکارییەکانی کوردەواری و لێکەوتەکانی میدیادا خۆی بگونجێنێ و هاوچەرخانە پەیامەکانی بگەیەنێ.
بەم بۆنەوە پیرۆزبایتان لێدەکەین و هیوادارین بۆ داهاتوو بۆ ڕاپەراندنی ئەرکەکانتان باشتر خۆتان سازبدەن.
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#19-03-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,947 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !