ناونیشان : گاڵتەجاری عەقلی مرۆڤ
نوسەر : دکتۆر علی وەردی
وەرگێران: لەعەرەبیەوە مەودود جەبار
پەخشانگە:ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان
ژمارەی لاپەرە:465
کتێبەکە هەروەک نوسەر لەپێشەکیەکەیدا خۆی ئاماژەی پێداوە، چەند پەرتە نوسینێکی سەربەخۆدا نوسراوەو لەچەند کاتێکی جیاجیاشدا نوسراوە، کاتەکەیشیان دەگەرێتەوە بۆ پاش نوسینی کۆتا پەرتوکی واتە پەرتوکی (واعیزەکانی سولتان) هەندێک لەبابەتەکان وەک ڕونکردنەوەو وەڵامێک وابوون سەبارەت بەو کاریگەریەو گرم و گاڵیەی لەبارەی واعیزەکانی سولتان هاتنە گۆرێ.
لەلاپەرەکانی سەرەتای کتێبەکەدا نوسەر دێتە سەر حالەتە سلبی و ئیجابیەکانی حیجاب و وەک کۆمەڵناسێک بە غامزی تۆزێکی لەسەر دەدوێت، دواتر هۆکارەکانی دروستبونی هەستی هاو ڕەگەز بازی لەچەند لاپەرەیەک شیدەکاتەوە، لەکاتی هێرشی پورتوگالیەکان بۆ سەر کەنداوی فارس و ماوەیەکی درێژ ڕۆشتن لەناو کەشتی و بێ هەبونی ئافرەتێک و دواجار ناودێریان دەکات بە نێربازترین خەڵکی سەر زەوی ئەوکات.
دواجار لەباسی ژن و ڕۆشتنە دەرو گۆران و جیاوازی لەگەڵ ئافرەتی ماڵ.
دواجار دێتە سەر باسی فتوا حەماسیەکان بڕیاری حەلال و حەرام پێش احداث کەوتن، نمونەی واعیزێک دێنێتەوە ئامۆژگاری موریدەکەی دەکات کورەکەی لە قوتابخانە بێنێتە دەرو دوای ماوەیەک واعیز خۆی کورەکەی خۆی دەنێرێتە بەر خوێندن، فتوای خلاف و حماسەت و بخیلی.
دواجار نوسەر دێتە سەر باسی سروشتی شارستانیەت و لامپەرەکانی بەردەم پێشکەوتن و گۆرینی عەقل و نەقلی فتواو واعیزەکان.
نوسەر دەیەوێت بە غیر مباشر بڵێت جیهانی ئیسراحەتی بەهەشت کۆتای هات، خوا ئادەمی فرێداوە سەر زەوی مانای ئەوەیە من تۆم بەس بۆ عیبادەت و خواردن ناوێت، بڕۆ تۆم بۆ شارستانیەت خەلق کردوە،
دواجار لەباسی دوو چینی نەگۆرو گۆراو واتە محافزکارو پێشکەوتن خوازان، ئەو بە حالەتێکی نۆرماڵ و وە پێشکەوتنی شارستانیەتیش دەی زانێت هەرشتێک بریتیە لەخۆی و دژەکە خۆی لە قولای پێکهاتنیدا بە شێوەیەک توانای هاتنە بونی نیە مەگەر لەگەڵ دژەکەی خۆیدا نەبێت.
نوسەر زۆر جوان باس لە لۆژیک و زەندیق دەکات کێن لۆژیکەکان کێشن زندیقەکان ئەو دەلێت واعیزەکان دەیان وت من تمنطق فقد تزندق.
ئینجا دێتە سەر فەقیهکانی عێراق باسی هاوارو ناڕەزایەکانیان دژی ئەوکەسانەی دەیان گووت باران لە ئەنجامی هەڵم و بوخارەوەیە زەوی خرە یان میکرۆبە زیندوەکان دەبنە هۆی نەخۆشی و دەغەز
ئینجا دێتە سەر ئەو نوسەرانەی تازە پێگەیشتون و یەک دوو بابەت دەنوسن و لەخۆیان دەگۆردرێن
دواجار دێتە سەر باسی لۆژیکی دەمار گیران و ئەوانەی شانازیان بە شمشێرو مل برینەوە دەکرد دوجار سەرکەوتی لۆژیکی نوێ بەسەریدا کە لۆژیکی زانستیەو هیچ شتێک خۆی لەبەردەمیدا ناگرێت.
ئینجا نوسەر دێتە سەر باسی خولەفاکانی ڕاشیدین و عسمان و علی و پەیدابونی معاویەو کارە ناجۆرەکانی سەردەمی ئەوان و نیزاع و بەر بەرەکانیان.
ئینجا لەبەشێکیتردا نوسەر بەچەند نمونەیەک دێتە سەر باسی نمونەی شارو عەیبەکانی
وە دروستبون و گەورەکردنی هەندێک کەسی بەتواناو جیاواز لە اهلی شارع و لە خەڵکی عەوام کە حەوسەلەی گەران بەدوای پرسیارو فکرەو داهێنانەکانیانەوەنین.