تەها سڵێمان
2016
ئەم بەرهەمە یەکێکی تر لە بەرهەمەکانی تەها سلێمان-ە لەبارەی تاوان و جینۆسایدکردنی کوردستان، ئەم کتێبە لە چەند بەشێک پێکهاتووە، جینۆسایدی قەڵادزێ، جینۆسایدی کوردی فەیلی، جینۆسایدی بازرانییەکان، جینۆساید و کیمیابارانی سەردەشت، کیمیابارانی هەڵەبجە، جینۆسایدی ئەنفال، جینۆسایدی ئێزدییەکان، جنیۆسایدی باکووری کوردستان.
دەستەواژەی جینۆساید:
نووسەر باس لەوە دەکات کە ڕافائیل لیمکین – ی پۆڵۆنی یەکەم جار ئەو وشەیەی بەکارهێناوە، ڕافائیل لە بنەڕەتدا کابرایەکی یەهودییە و لە ساڵی 1900 لەناو بنەماڵەیەکی یەهودیدا لە پۆڵۆنیا لە دایکبووە. ئەو لە جەنگی جیهانی دووەمدا ئەندامانی خێزانەکەی لە جەنگ لە دەستدا.
پاش تاوانەکانی هیتلەر لە جەنگ جیهانی دووەم، لە نێوانی ساڵانی 1945 بۆ 1946 دادگای سەربازی نێودەوڵەتی لە نۆێرمبێرگ دەستی کرد بە دادگایی کردنی 22 سەرکردەی نازییەکان بە تۆمەتی تاوانی دژی مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی. بۆ یەکەم جاریش وشەی جینۆساید لە دادگایەکی سەربازی نێودەوڵەتی بە کار هێنرا. لەبەشێکی تر نووسەر ئاماژە بە چەندین جنیۆساید لە سەرتاسەری جیهان دەکات، لەوانە جینۆساید سربیا لە بۆسنە، جینۆساید لە ڕواندا، جینۆسایدی دارفۆر.
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,342 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !