بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی، ساڵەح عەلی فارس ناسراوبە مام دەروێش -مان پێگەیشت.
مام دەروێش لە پێشمەرگە قارەمانەکانی سەرەتاکانی شۆڕشی نوێ گەلەکەمان بوو، بەڕابەرایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و بەشی زۆری تەمەنی بۆ خەبات لەپێناوی ئازادی سەرفرازی گەلەکەمان تەرخانکرد.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵه و کەسوکار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەین، هاوبەشی پرسه و پەژارەیانین.
هیوادارین ئەمە دواناخۆشیان بێت و ڕۆحی مام دەروێش بۆ هەمیشە شادبێت.
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#16-05-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,893 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !