نووسینی: ئەڤین عەبدولقادر مەعروف بەرزنجی
لە ساڵیادیی پارێزەر و ڕۆماننووس و سیاسەتزانی نێوداری کورد مامۆستا (برایم ئەحمەد).
کتێبی: برایم ئەحمەد، دەنگێکی زوڵاڵی شیعری نوێی کوردییە.
نووسینی: ئەڤین عەبدولقادر مەعروف بەرزنجی.
بەباڵا بڕینێک. پڕۆفیسۆر مارف خەزنەدار.
لەبەرایی کتێبەکەدا دکتۆر خەزنەدار. پێشەکییەکی زۆر جوانی بۆ نووسیوە. لەدواین دێڕی پێشەکییەکەدا دکتۆر خەزنەدار بەم جۆرە دەنووسێت: ئەڤین بەم کارەی توانیوێتی نامەیێکی زانستییانە بخاتە نامەخانەی مێژووی ئەدەبی کوردییەوە، پیرۆزبایی لێدەکەم، دواڕۆژێکی ڕوونی بۆ دەخوازم لە مەیدانی ئەدەبی کوردییدا.
22 / 8 / 1997. هەولێر - مەڵبەندی ڕووناکی.
ئەم کتێبە باسێکی زانستییانەی بە بەهای ئەدەبییە، سەبارەت بە بەشێک لە شیعرەکانی مامۆستا برایم ئەحمەد. هێندە بە جوانی لە شیعرەکانی کۆڵیوەتەوە تەنانەت باسەکەی لەنێو زانکۆدا بە پلەی نایاب دەرچووە. هەرچەندە لەلام ڕوونە لە پشتی ئەم باسانەوەو دەقاودەق خودی کتێبەکە، تارمایی ئوستادێکی پێوە دیارە کە وەک زانستاکارێک جێ پەنجەی بە کتێبەکەوە دیارەو بۆتە یەکێک لە کیێبە هەرەباش و زانستییەکان لەسەر مامۆستا برایم ئەحمەد. ئەویش بریتییەلە مامۆستای هێژا عومەر مەعروف بەرزنجی، کە دەکاتە مامی ئەڤین خان، لە ماوەی ژیانیدا توانیویەتی پێنج کتێب و بیست و هەشت نووسین بەزمانەکانی کوردیی و عەرەبی لەسەر برایم ئەحمەد چاپ و بڵاوبکاتەوە، تەنانەت شیعرەکایشی کاتی خۆی مامۆستا عومەر بە پێشەکییەکی فراوان و پوختەوە چاپ و بڵاوکردەوە. ولەکانی دڵەوە دەستخۆشی لە خاتوو ئەڤین دەکەم بۆ ئەم کارە سەنگین و جوانەی. تەمەن دێژی بۆ مامۆستا عومەر مەعروف بەرزنجی. [1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,737 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !