لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە [1]
مار کلکی لە بیر ناچێت
وتراویشە: مار تاسەری پان نەکەیتەوە ناتۆپێت، واتە: تەنها بە پانکردنەوەی سەری مار دەتۆپێت و دەمرێت، ئەگەر تەنها کلکی لێ بکەیتەوە ئەوا بەرامبەر مرۆڤ دڕتر و ئازاتر و چاوسوورتر دەبێت، دەوترێت: ئه و مارانەی لەلایەن مرۆڤەوە زیانێکیان بەرکەوتووە، زیاتر هێرشبەر و پەلاماردەر دەبن بەرامبەر بەمرۆڤ، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ تۆڵەکردنەوە و لەبیر نەچوونی زوڵم و غەدرێک کە هەندێ کەس دەڵێن(با لەبن دوونانی گەرم دابێت)، وەک ڕێنوێنی و ئامۆژگاری و ڕێنمایی دەوترێت: مار کلکی له بیر ناچێت.
ماری کلک قرتاو، کلکی بیرناچێتەوە
مار یەکێکە له و زیندەوەرانەی زۆرترین جار کلکی قرتێنراوە، لەگەڵ ئەوەی مار بە دوژمنی مرۆڤ دانراوە، بەڵام ئەویش دوژمنی زۆرە مرۆڤ و حاجی لەقلەق و باڵندە گۆشتخۆرەکان باشترین مێمڵی مارەکانن، مار کە بەخێرایی و تیژڕەوی دەڕوات بۆ دەربازبوون لە نەیارەکانی، کەچی لەلایەن ئه و دوژمنانەی زۆربەی جار کلکی به زەبرێک دەپچڕێنرێت چ لە کاتی ڕاکردنی چ لە کاتی چوونە کونەوە کلکی دەقرتێنرێت، مار لەکاتی شەڕدا لەسەر کلکی دەوستێت و بۆ خێراکردنیش زۆر پشتی پێ دەبەستێت، لە دەستدانی کلک بۆ مار زۆر نیگەرانی دەکات هیچ شتێک شوێنی بۆ پڕ ناکاتەوە، بۆیە ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ زیانگەندنی کەسێک بە کەسێک و دوژمنداری لێ بکەوێتەوە کەس لە بیری ناچێتەوە و وەکو مار هەر لە بیری تۆڵەکردنەوەدا دەبێت بۆ ئه و حاڵەتە بەڕێنوێنی و ئامۆژگارییەوە ووتراوە: ماری کلک قرتاو، کلکی بیر ناچێتەوە.
ئاراس ئیلنجاغی
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 506 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !