هاووڵاتیانی بەڕێز!
وەک ئاگادارن، کەمپەینی زاگرۆس چاوەڕێمانە، بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتی بە لێقەوماوانی #لوڕستان# و #ئیلام#، بە دوور لە هەر چەشنە هەڵاواردن یان لایەنگریی سیاسی و ئیدیۆلۆژیانە، بە بەشداریی هەموو شاران ڕاگەیەندرا و بە پشتیوانیی جەماوەری کوردستانەوە، هیوا بۆ زاگرۆس گەڕایەوە. لێرەوە وێڕای سپاس و پێزانین بۆ ئەمەگناسیتان، بۆ ئاگاداریتان یارمەتییەکانتان بە دەستی ڕۆڵەکانی خۆتان گەیشتە دەست لێقەوماوان و تا هێزێک لە کەمپەینەکەدا مابێت، هەڵمەتی فریاکەوتن درێژەی دەبێت و کار و ئەرکەکان بە پێی دەسەڵاتی شارەکان لە باری ماڵی و شتومەک و هێزی مرۆڤییەوە، دابەش کراوە.
خاڵی گرنگ ئەوەیە کە لەم ڕۆژانەی دواییدا، سێ کەس لە هاوڕێیانی چالاکی کەمپەین بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران، کە دوو کەسیان ئازاد بوونە و خاتوو زارا هێشتا دەستبەسەرە. ئەمەش بۆ چالاکییەکانی کەمپەین بەربەستی دروست کردووە. لەم کاتە هەستیارەدا و لە باری نالەباری ژیاندا، ڕێکخراوە مەدەنییەکان خۆبەخشانە و لەخۆبوردووانە قۆڵی بە هاناوەچوونیان بۆ لێقەوماوان هەڵماڵیوە، کەچی بە هۆکاری نادیار، چەند کەس لە چالاکان بەدەر لە پڕەنسیپە یاساییەکان قۆڵبەس دەکرێن و کەمپەین پەک دەخرێت. ئەو هاوڕێیەیشمان هێشتا چارەنووسی نادیارە. بە ناو شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستانەوە، دەنگمان دەخەینە پاڵ ناوەندی کەلتووری- کۆمەڵایەتیی نۆژینەوە و خوازیاری ڕوونکردنەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و دەزگای دادوەری و ئازادیی بێ مەرجی ئەم چالاکە مەدنییەین.
شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان
کەمپەینی زاگرۆس چەوەڕێمانە
دووشەممە، 6ی جۆزەردانی 2719ی کوردی
#27-05-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,174 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !