وەرگێڕانی: ئەرسەلان ئەفراسیاو
ئایاری 68: ڕووداو یان پێش ڕووداو دەمەوێت لە پرسیارێکی زۆر سادەوە دەستپێبکەم: ئایاری 68 ئەم هەموو خۆسەخڵەتکردنەی بۆ چییە، بۆچی چل ساڵ پاش ئەو ڕووداوە، بە پەرتووک و وتار و بەرنامە و مشتومڕ و هەموو چەشنە ڕێوڕەسمێک یادیدەکەینەوە؟ لەکاتێکدا لە سییەمین یان بیستەمین ساڵیادیدا شتی لەمشێوەمان نەبینی. یەکەمین وەڵام زۆر ڕەشبینانەیە: بۆیە ئەمڕۆ ئاهەنگ بۆ ئایاری 68 دەگێڕین چونکە دڵنیاین لەوەی مردوە. چل ساڵ پاش ڕووداوەکان، هیچ شتێک نەگۆڕاوە. وەک هەندێک لە دەمڕاستەکانی 68 پێماندەڵێن. کۆن بێندێت، کە ئێستا سیاسەتوانێکی ئاساییە، پێماندەڵێت “ئایاری 68 لەبیرکەن”. ئێمە ئێستا لە جیهانێکی تەواو جیاوازداین، بارودۆخەکەش تەواو گۆڕاوە، بۆیە دەتوانین بەوپەڕی ئارامییەوە ئاهەنگ بۆ سەردەمی جوانی لاویمان بگێڕین. هەرچی لەو کاتەدا ڕوویدا، لەئێستادا هیچ دەلالەتێکی زیندووی بۆ ئێمە پێ نییە. بۆ ئێستا جگە لە نۆستالژیا و فۆلکلۆر، هیچی دیکە نییە. دووەمین وەڵام زۆر ڕەشبینانەترە: ئێمە بۆیە ئاهەنگ بۆ ئایاری 68 دەگێڕین، چونکە دەرئەنجام و پاڵەوانی ڕاستەقینەی ئایاری 68، نیولیبڕاڵ و سەرمایەداریی بێبەربەستە. چونکە ئایدیا ئازادیخوازەکانی ئایاری 68 و ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر شێوەی ژیانماندا هات، پێنانە نێو تاکگەرایی و ئارەزووکردنی ژویسانس، سەرجەمی ئەمانە لە سەرمایەداریی پۆستمۆدێرنە و جیهانە گاڵتەجاڕەکەیدا بەدیهات، کە بە مەسرەف و بەرخۆریی هەمەجۆر تەنراوە. سارکۆزی بۆخۆی بەرهەمی ئایاری 68ە، ئاهەنگێڕانیش بۆ ئایاری 68، وەک گلوکسمان دەڵێت: ئاهەنگێڕانە بۆ ڕۆژاوای نیولیبڕاڵ کە سوپای ئەمریکی لە ڕووبەڕووی بەربەریەکاندا دلێرانە بەرگری لێدەکات… لە نامیلکەکەوە
Läs boken: ئایاری 68 ڕووداو یان پێش ڕووداو؟
Total nedladdning:
129 gånger
Vi ber alla författare, översättare och förläggare för att informera oss om de inte är överens att få sina böcker hämtas från Kurdipedia server .
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 359 gånger