جەنابی سەرۆک #نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق..
سڵاوێکی گەرم،
خۆشحاڵم کە پیرۆزبایی زۆری خۆمتان پێڕابگەیەنم بەبۆنەی هەڵبژاردنتانەوە بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ دەخوازم.
متمانەی تەواوم هەیە کە بەڕێزتان هەموو توانایەکتان دەخەنەگەڕ بۆ بەرزڕاگرتن و بووژانەوەی عێراق کە بە تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی و پێکەوەکارکردنیان لەپێناو پاراستن و پتەوکردنی سەقامگیری و گەشەسەندن لە هەموو بوارەکاندا، بەدی دەهێنرێت.
ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم تا پەرۆشیی کۆمکاری عەرەبیتان بۆ دەرببڕم بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندی و هاوکاریکردن لەگەڵتاندا، بۆ هەر شتێک کە مایەی خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیانی عێراق بێت لە سەرانسەری وڵاتدا و لە هەموو بوار و لایەنێکەوە.
ئەوپەڕی ڕێزمان قبووڵ بفەرموون.
ئەحمەد ئەبولغێت
سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی
#13-06-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,316 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !