$دەرەوەی کوردستان$
- بەگوێرەی زانیارییەکان، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەرماڵی هاوسەرۆکانی #هەدەپە#ی ناوچەکانی پەندیک، بایرامپاشا و بەشیکتاش-ی ئەستەنبۆڵ. لە دەستبەسەرگرتنەکاندا، هاوسەرۆکانی هەدەپەی پەندیک و بایرامپاشا دەستگیر کران، هاوسەرۆکی هەدەپەی بەشیکتاش-یش بەهۆی ئەوەی لە ماڵ نەبوو، دەستگیرنەکرا.[1]
$باشووری کوردستان$
- وتەبێژی کەمپی #مەخموور# دەڵێت:بەهۆی ئەوەی ئاسایشی #هەولێر# ڕێگایان پێنادات بێنە هەولێر، دۆخی کوردانی باکوور لە کەمپەکە زۆر خراپه، وتەبێژی ئاسایشی هەولێر-یش دەڵێت:دوای کوشتنی دیپلۆماتکارەکەی تورکیا، ڕێگە بە هاووڵاتیانی کەمپەکە نادرێت بێنە هەولێر.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,356 gånger