نووسەر لە زاری خۆیانەوە:
من ناوم عەلی کەریم محەمەد نادرە، لەدایکبووی ساڵی 1981 م لە قەزای کەلار، سلێمانی.
ساڵی 2004 زانکۆی سلێمانی بەشی ئینگلیزیم تەواو کردووە.
هەر لەو کاتەوە بووم بە مامۆستا و هاوکاتیش سەرقاڵی وەرگێڕان بووم.
تا ئێستا(2019) چوار کتێبم لە ئینگلیزییەوە کردوون بە کوردی، ناوی کتێبەکان:
1_ دەوڵەتی کوردی. نووسینی مایکڵ ڕۆبن.
2- مێژووی خۆرهەڵاتی نزیکی کۆن. نووسینی مارک ڤان دی میروپ.
3- ماندێلا، خەبات دژی ئەپارتاید. نووسینی ستیڤن ئۆتفینۆسکی.
4- شوێنەورەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دەوروبەری. نووسینی کۆمەڵێک نووسەر.
ماوەی چەند ساڵێک وەرگێڕانم بۆ ڕۆژنامەکان کردووە. لە فارسی و عەرەبی و ئینگلیزییەوە وەرگێڕانم کردووە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,247 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !