لەساڵی 1984 لەشاری #هەولێر# لەدایک بووە، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە (PUBLIC ADMINISTRATION)، هەروەها بەکالۆریۆسی لەئەندازیاری شارستانی تەواو کردوە. لەساڵی 2010-2013 وەکو یاریدەدەری توێژەر لەکۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەددین کاری کردوە.
لەبواری نزیک لە پسپۆڕیەکەی بەبەردەوامی کۆرسی وەرگرتووە. بەتایبەتی وەکو دبلۆما لە (INTERIOR DESIGN)، هەروەها (THE ARCHITECTURAL IMAGINATION)، کە وەکو ئارەزوویەکی خۆی کاری لەسەر کردوە. لاڤە جەمیل، تا ئێستا بەشداری لەچەندین کۆرس لەبوارەکانی (قیادە، مافی مرۆڤ، قیادە مع تواصل الفعال، PHILOSOPHY & CRITICAL THINKING) بەشداری کردوە.
خاتوو لاڤە، وەک ژنێکی هەڵکەتوو چالاک لەبواری کارە مەدەنی و خزمەتگوزاری و پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و مرۆییەکاندا، هەم وەک خۆی و هەم لەرێگەی ڕێکخراوی ڕێبازفاوندەیشن کە لەساڵی 2013 تاوەکو ئێستا بەرێوەبەری ڕێکخراوی ڕێبازفاوندەیشنە، کاری کردووە[1].
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,479 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !