هەنگاو: حوکمی سێدارەی ژنیکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لە بەندیخانە بوو، بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 4ی ڕەزبەری 2719 (26ی سێپتامبری 2019)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەک بە ناوی ”لەیلا زەرئەفشان” لە بەندیخانەی شاری #سنە# بەڕێوەچوو.
لەیلا زەر ئەفشان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی هاوژینەکەی دوای 5 ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانە لە سێدارە درا.
ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم 4 هاووڵاتی لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست و تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە سێدارە دران[1].
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,255 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !