ساڵی 1959 لە گوندی #کەلکان# لە بناری چیای کۆسرەت لە دایکبووە و لە قۆناغی چواری کۆلێژی ڤێتێرنەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەعسەوە دەستگیر دەکرێت بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخستنەکانی یەکێتی. دواتر بەر لێبوردنی گشتی دەکەوێت و ئازاد دەکرێت. ساڵی 1982 دەچێتە ناو ڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و لە سکرتایەتی هەڤاڵ سەرۆک #مام جەلال# دەستبەکار دەبێت. ساڵی 1987 دەچێتە وڵاتی بەریتانیا و تا ساڵی 1992 دەبێتە مامۆستای زانکۆ.
ساڵی 1992 دەگەڕێتەوە کوردستان و دەبێتە ئەندامی سەنتەری لێکۆلێنەوەی ستراتیژی کوردستان.
لەساڵی 1993 تا 1996 دەبێتە بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان کەناڵی #هەولێر# و ساڵی1996 تا 1998 دەبێتە ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دواتر دەبێتەبەڕێوەبەری پەیمانگای کادیرانی یەکێتی. ماوەیەکیش سەرنووسەری گۆڤاری ڕێیازی نوێ بووە.
د. پێشەوا تاڵەبانی لە ساڵی 1998 وە تا کۆچی دوایی لە بەریتانیا دەژیاو خاوەنی سێ منداڵە دوو کچ و کوڕێک.
رۆژی #03-10-2019# لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,422 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !