#دارۆ ئەزیز#
ساڵی 2020
ئەم پەرتووکە باس لە خوڵقاندنی کارەئەکتەری سینەمایی دەکات بە شێوەیەکی ئەکادیمیانە، باس لە پرۆسەی وەدەستهێنانی سەرچاوە دەکات بۆ دۆزینەوەی کارەئەکتەر، لەگەڵ چۆن ئەو پرسیارانە بورژێنین کە نزیکمان دەکاتەوە لە کارەئەکتەرەکان و چۆن دەچینە نێو هەناویانەوە و پشکنینی سایکۆلۆژیان بۆ دەکەین، چۆن لاپەڕە بە لاپەڕە بایۆگرافیان هەڵدەدەینەوە، لەگەڵ ئەو بنەما سەرەکیانەی کە دەبێت کارەئەکتەرەکانی پێدا گوزەر بکەن. لەگەڵ ئەمانەدا باسمان لە جۆرەکانی کارەئەکتەر کردووە، نموونەی پاڵەوان و نەیار، هەروەها دایەلۆگ لە چ کاتێکدا دەبەخشی بە
کارەئەکتەرەکان.
یەکێکی تر لە چاپتەرە هەرە گرنگەکانی ئەم پەرتووکە هاندانە کە پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ جوڵاندنی کارەئەکتەر. دواتر چۆنێتی گەشەپێدانی کارەئەکتەر و ململانێ کە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی سکرینپلەی، لێرەدا باسمان لە ململانێ کردوە کە چۆن دەبێت کارەئەکتەر هەڵگری جەمسەرێکی ئەو گرژیانە بێت. لە کۆتایی پەرتووکەکەدا باسمان لە شیکاری کارەئەکتەر کردووە.
[1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 571 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !