هێزەکانی سوریای دیموکرات (#هەسەدە#) ئێوارەی چوارشەممە 09-10-2019 ڕایگەیاند: چەکدارەکانی پێکدادانی مەیدانییان لەگەڵ سوپای تورکیا ئەنجامداوە، پاش ئەوەی ئەو وڵاتە دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی سەربازی لە دژیان لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری مەروان قامشلۆ، وتەبێژی هەسەدە ڕاگەیاند: چەکدارەکانیان لە سنوری نێوان هەردوو وڵات ڕووبەڕووی سوپای تورکیا بونەتەوە.
قامشلۆ وتیشی: پێکدادانەکان بەنزیکەیی بە درێژایی سنور لە ئارادایە و هێزەکانی سوریای دیموکرات وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.
لای خۆیەوە مستەفا بالی بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاگەیاندنی هەسەدە لە تویتەر ڕایگەیاند: هێزەکانی تورکیا شاری #کۆبانێ#-یان بۆردومان کردووە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,876 gånger