دەقی داواکارییەکان
1/ دوایی هێرشە ناڕەواو داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و کوشتن و قەتل و عام کردنی خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا بایکۆت کردنی تەواوی کاڵا و بابەت و دراما تورکیەکان بوە بە داواکارییەکی گشتگیری هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان
2/ دراما تورکیەکان بە شێوەیەکی زۆر ناشرین و دوور لە ڕاستی وێنەی کورد و ژیانی هاوڵاتی کورد لە باکور و تەواوی پارچەکانی کوردستان پیشانی بینەر دەدا.
3/ لای هەمووان ڕوون و ئاشکرایە کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئەمساڵیش ڕێژەی کێشە خێزانیەکان و جیابونەوەو لێکترازانی خێزانی زۆر زیاد بوەو وا خەریکە شیرازەی خێزانی کوردی بەرەو ئاقارێکی زۆر خراپ و نادیار ببا و دراما تورکیەکانیش بەشێکی گەورەیان بەردەکەوێ لە هەبوونی کێشە خێزانیەکان و زیاد بوونی ڕێژەی جیابونەوە (تلاق) لە هەرێمی کوردستاندا، بۆیە داوا دەکەین بڕیار بدەن بە ناوەڕۆکی یاداشتەکەمان چونکە هاوڵاتیان وەک لایەن و مینبەرێکی بەرگری لە ماف و داخوازییە ڕەواکانیان سەیری سەرۆکایەتی داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان دەکەن.[1]
#28-11-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,061 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !