ئەمرۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 5/12/2019، لە دیوانی #وەزارەتی دارایی# و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بەسترا و سەرۆکی شاندەکە و ئەندامانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ دۆسیەی بودجە و نەوت ئەنجامی ڕێکەوتنی شاندی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشکرا کرد.
لە چوارچێوەی کۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەکەدا ڕۆژنامەنووسێکی بەرێز پرسیاری ئەوەی لە سەرۆکی شاندەکە کرد کە حکومەت سێ مووچە قەرزداری مووچە خۆرانی کوردستانە، ئاشکرایە مەبەستی ڕۆژنامەنووسە بەرێزەکە سێ مووچەی تەواو بوو بەڵام سەرۆکی شاندەکە زانیارییەکەی بۆ ڕاستکردەوە کە سێ موچە نییە بەڵکو مووچەی هەشت مانگی فەرمانبەران و 12 مانگی خانەنشینان قەرزدارە. هەروەها نە ڕۆژنامەنووسەکە و نە جەنابی وەزیر هیچ ئاماژەیەکیان بە مووچە ناتەواوەکان نەداوە کە بە ڕێژەی جیاواز بە پاشەکەوت دابەشکراون.
بەداخەوە هەندێک کەس بە ئاگایی یان بە بێ ئاگا ڕاستیەکان دەشێوێنن دەیانەوێت لە بەهای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی شاندی هەرێمی کوردستان کەمکەنەوە. پێتان ڕادەگەیەێنێن، سەرباری ئەوەی کە مووچە نەدراوەکان و پاشەکەوتەکانی مووچەش هەرچەندە لەسەردەمی ئەم کابینەیەدانەبووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بەرپرسیاریەتی هەموویان لە ئەستۆ دەگرێت.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,135 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !