تیۆدۆر کالیفاتیدێس
وەرگێڕانی: #دلاوەر قەرەداغی#
کات جەنگی جیهانیی دووەمە و بەیانییەکیان گوندێکی یۆنانیی بۆمبباران دەکرێ، خانمە مامۆستای گوند و قوتابیانی قوتابخانەکە لە ترسا خۆیان لە ئەشکەوتێکدا پەنا دەدەن. لەوێ لەو ئەشکەوتەدا خانمی مامۆستا حەکایەتی جەنگێکی تر بۆ قوتابییەکان دەگێڕێتەوە: حەکایەتی گەمارۆدانی تەڕوادە لەلایەن یۆنانییەکانەوە. یان هۆمیرۆس گوتەنی: گەمارۆدانی ئیلۆن لەلایەن ئاکاییەکانەوە.
ڕۆژ دوای ڕۆژ خانمی مامۆستا بۆ قوتابییەکانی دەگێڕێتەوە کە چۆن گەمارۆدەران عەزاب بەدەست تینوێتی و گەرما و تامەزرۆیی بۆ نیشتمان دەکێشن و چۆناوچۆنی هەردوو سوپا، جەنگاوەر بەرامبەر جەنگاوەر و شمشێر بەرامبەر شمشێر بەڕەنگاری یەک دەبنەوە: سەر دەپەڕێ، کڵاوخوودە درز دەبا و خوێن فیچقە دەکا.
هەموو شتەکانیش کاتێ دەست پێ دەکەن کە شازادە(پاریس) ی تەڕوادەیی، عاشقی(هێلێنا) ی شۆخ و شەنگ، ژنی(مێنێلاوۆس) ی پادشای ئاکاییەکان دەبێ و(هێلێنا) ڕەدووی(پاریس) بۆ تەڕوادە دەکەوێ. ئێستا(هێلێنا) لای شوورەی شارەوە ڕاوەستاوە و تەماشای شەڕی بەرانبەرێنەی نێوان پاریس و مینێلاوۆس دەکا. شەڕەکە هەرچۆنێ تەواو ببێ و بەهەرلایەکدا بکەوێ، هێلێنا هەر دۆڕاو لێی دەر دەچێ.
لەم ڤێرژنەی(تیۆدۆر کالیفاتیدێس)، ڕۆماننووس و شاعیری سوێدی بە ڕەچەڵەک یۆنانیدا بۆ ئەلیادە، ئەم ئەفسانە کلاسیکییە هەم ئەو خوێنەرە کەمەندکێش دەکا کە هەرگیز ناوی(هۆمیرۆس) ی نەبیستووە و هەم خوێنەرێکیش کە ئاشنایەتییەکی فرەی لەگەڵ مێژووی دێریندا هەیە.[1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,688 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !