خوێنەران و گوێگرانی بەڕێز و ئازیزی دەزگای دواڕۆژ سڵاو...
وەک دەزانن گۆڕانکارییە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەشێوەیەک خێرا و پێکدا هەڵپژاون کە ئەرکی هەموو کەس و لایەن و دەزگایەکی پێشکەوتنخواز و نیشتمانییە ئەوەندەی پێی دەکرێت بەشدار بێت لە گواستنەوەی دەنگوباس و ڕووداوەکان بەشێوەیەکی مەوزوعی و دوور لە لایەنبازی و ناوزڕاندن.
لەم ڕوانگەیەوە دەزگای دواڕۆژ بە ئەرکی خۆی دەزانێت لەمەولا دەستکراوەتر و وردتر بە شوێن هەواڵ و گۆڕانکارییەکاندا بچێت و ڕاستییەکان وەکو خۆیان بڵاوبکاتەوە و شیکاریی زانستیانەیان بۆ بکات لەپێناو ئاگاداربوونی زیاتری خەڵکی کوردستان و گەلی عێراق تەنانەت لەو ڕووداوانەش کە لە پشتی پەردەشەوە ڕوودەدەن.
دەزگای دواڕۆژ[1]
#27-12-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,926 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !