هاوڵاتیان و هاوشارییانی ئازیزی #هەولێر# ئاگادار دەکەینەوە، بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی زاینی و پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ، لە چەند شوێنێکی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاری کراوە بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی2020.
بۆ ئەو مەبەستەش یەکێک لەو شوێنانەی کە بەشێوەیەکی سەرەکی ڕازێندراوەتەوە ناو سەنتەری شاری هەولێرە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتژمێر 7ی سەر لەئێوارەوە تا درەنگانی شەو بە ئاهەنگی پڕ جۆش و خڕۆش و یاری ئاگرین پێشوازی لەساڵی نوێ دەکرێت.
سەری ساڵی نوێتان پیرۆزبێت و هەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
#31-12-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,841 gånger