هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# (هەرەئە – HRE) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردوە کە بەم شێوەیەیە:
لە عەفرین و دەوروبەری چالاکی و ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەر و چەتەکانی بێوەستان بەردەوامە. هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران دوو چالاکیان ئەنجامدا.
هێزەکانمان لە 11ی کانونی یەکەمدا لە دەورەبەری گوندی بوسافانی ناوچەی شێراوا چالاکیەکی کاریگەریان لەدژی بارەگایەکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا 2 سەربازی داگیرکەر کوژران و 5 سەربازیش بریندار بوون. هەمان کات هێزەکانمان لە نزیک گوندی مەریەمینی ناوچەی شەرا لە دژی بارەگایەکی تورکی داگیرکەر چالاکیەکیان ئەنجامدا و زیانی دوژمن نەزانرا.
سوپای تورک و چەتەکانی لە هەمان کاتدا بە ئۆبوس گوندەکانی باشەمرێ و سوخانەک، تینیب، شەوارخا و مەرەنازیان بوردومان کرد. هەروەها گوندی شەوارخاش بە درون بوردومان کرا. بوردومانەکە زیانی بۆ خەڵکی هەرێمەکە هەبوو.[1]
#12-01-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,250 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !