ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# لەسەر چالاکییەکانی #شەڕڤان#ان لە عەزاز، شێراوا و گوندەکانی دەوروبەری عەفرین و تۆپبارانەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 17ی ئەم مانگە هێزەکانمان لە ناوچەی عەزاز، دژی بارەگایەکی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی تورک برینداربوون.
لە بەردەوامی هاتووە: شەوی 17 و بەرەبەیانی 18ی ئەم مانگە لە گوندی بەرادێ لە ناوچەی شێراوا، هێزەکانمان دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک دوو چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا شەش چەتەی فیرقەی حەمزە کوژران.
لە کۆتاییشدا هاتووە: هەر لەو ڕۆژانەدا سوپای داگیرکەری تورک زۆربەی گوندەکانی هەرێمی عەفرین و شەهبایان بە چەکی قورس تۆپباران کرد، جموجوڵی فڕۆکە سیخوڕییەکان هێشتاش لە ناوچەکە بەردەوامە.[1]
#19-01-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,965 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !