چاپ و بڵاوکردنەوەی #سلێمانی# ئاماری کارو چالاکییەکانی ساڵی 2019ی خستەڕوو و بەپێی ئامارەکەش، هەڵسەنگاندنیان بۆ 33 کتێب کردووە و هەزاران کتێبیشیان بەخشیوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە 27-1-2020، ئەریوان سیوەیلی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری کارو چالاکییەکانی ساڵی 2019ی خستەڕوو ڕایگەیاند: لەماوەی ئەو ساڵەدا داهاتیان 213 ملیۆن و 443 هەزار دینار بووە بە فرۆشتنی کتێب و نوێکردنەوەی مۆڵەتی کەناڵەکان.
وتیشی: بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەشداری سێ پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کردووە هەشت هەزار کتێبی بەخشیوەتە خوێندنگە و کەسایەتییەکان و دەرخستە و هەڵسەنگاندنیان بۆ 33 کتێب کردووە و دۆسییەی سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە ئەلکترۆنی کراوە.[1]
#27-01-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,799 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !