$باکووری کوردستان$
- سزای 9 ساڵ و نیو سزای زیندانی بەسەر سەلچوک مزراکلی هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی #ئامەد# دا سەپێندرا.[1]
- دانیشتنی دادگایی هەر یەک لە #گولتان کشاناک# و #سەباحەت تونجەل# بەڕێوە چوو. لە دانیشتنی دادگاییەکەدا، بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی گرتنی هەر یەک لە گولتان کشانانک و سەباحەت تونجەل درا و دادگاییەکە دوا خرا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- 12 کەسی دیکە لە #لوڕستان# و #کرماشان# بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتە 377 کەس. دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمشێوەن: پارێزگای لوڕستان 151 کەس؛ پارێزگای #ورمێ# 69 کەس؛ پارێزگای #سنە# 66 کەس؛ #ئیلام# 47 کەس؛ پارێزگای کرماشان 44 کەس.[2]
$باشووری کوردستان$
- لە شارۆچکەی #بازیان#ی سەر بە #سلێمانی# مەراسیمێک بۆ گەریلای یەژا-ستار شنیار کاوە ناسراو بە سارینا ساریا بەڕیوە چوو کە لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە خواکورک شەهید بوو.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا چەند بەرزاییەکی دۆڵی باڵەیانیان لە سنووری شارۆچکەی #قەسرێ# بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە خانووی هاونیشتمانییەک لە گوندی ماونان ڕووخاوە.[2]
- نەخۆشخانە تایبەتەکەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تەواو بوو. ئەو نەخۆشخانەیە توانای چاودێرییکردن و چارەسەری 65 نەخۆشی هەیە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووشەوە هەر نەخۆشێک پێویستی بە چاودێریی وردبێت، لەوێ دەمێنێتەوە.[2]
- ئەنجوومەنی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاریدا لە ڕۆژی چوارشەممە 11-03-2020 تاوەکو 26-03-2020 لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، جگە لە هێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایش، ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی، بکرێتە پشووی فەرمی.[2]
- بە سەرپەرشتی #ئازاد تۆفیق# پارێزگاری #هەڵەبجە# و بە ئامادەبوونی قائیمقامی هەڵەبجە و تیمەکانی تەندروستی و بەرگری و شارستانی و شارەوانی و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بە بەشداری تیمەکانی ژووری ڕووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هەڵمەتی پاکردنەوەی پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەکانی بە مادەی تایبەت دەستی پێکرد.[3]
- تەندروستی هەڵەبجە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەڵەبجە تۆمارکرابێت و ڕاشیدەگەیەنێت: جێگەی داخە هەواڵی ناڕاست و دوور لە سەرچاوەی ڕاست و دروست و بێ بنەما بەناوی حاڵەتی تۆمارکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکەنەوە.[3]
- دوو سەربازی ئەمریکی لە شەڕی دژی #داعش# لە قەرەچووغی #مەخموور# کوژران و 5ی تریش بریندابوون.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- عەلی باباجان، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئاکەپە، پارتێکی بەناوی پارتی دیموکراسی و هەنگاو-دەڤا، دامەزراندووە و بڕیار وایە ڕۆژی چوارشەمە مۆڵەتی کۆتای پێبدرێت و بەفەرمی دامەزراندنی پارتەکەی ڕابگەیەنێت.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp