$باکووری کوردستان$
- سوپای تورکی داگیرکەر ئەم بەیانییە لە گوندی شیرمان و لادێکانی دەورووبەری لە ناوچەی ئاداکلی لە پارێزگای چەولیک لە باکووری کوردستان دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد. سوپای تورک بە کۆپتەر سەربازی لە ناوچەکە پیادە کردووە و گوندەکانیان گەمارۆ داوە. ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورک بە گوندەکانی دەورووبەری ئەو ناوچەیەدا بڵاوبووەتەوە.[3]
- سەربازان و پۆلیسی دەوڵەتی تورک شەوی ڕابردوو لە شاری پرسوس لە پارێزگای ڕحا هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و بە پاساوی ئەوەی ئاگری نەورۆزیان کردووەتەوە و نەورۆزیان پیرۆز کردووە، 9 گەنجیان دەستگیرکرد. یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ناوی ئاشکرابووە و ناوی محەمەد بولبولە. گەنجە دەستگیرکراوەکان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوچەکە.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378316/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پەرستارەکانی نەخۆشخانەی مەهاباد لەگەڵ کەمیی خزمەتگوزاری بۆ پێشگیری لە کۆرۆنا بەرەوڕوون=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پەرستارەکانی نەخۆشخانەی مەهاباد لەگەڵ کەمیی خزمەتگوزاری بۆ پێشگیری لە کۆرۆنا بەرەوڕوون=KTML_ImageCaption_End=
- پزیشک و پەرستارەکانی نەخۆشخانەی #مەهاباد#، سەرەڕای ئەوەی کە نزیک بە 2 هەفتەیە سەردانی بنەماڵەکانیان نەکردووە، لەگەڵ کەمیی کەرەستەی نەخۆشخانە و دەوا و دەرمانی پێشگیری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەوڕوون.[6]
- حوسێن ڕەحمانی فەرماندەی پایگای قادر خانزادەی حەوزەی ئیبراهیمیی سپای پاسدارانی شاری #بانە#، لە پێش ماڵەکەی خۆیدا، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە و تەقەی لێکرا. ئەو ئەندامەی سپای پاسداران، لەو ڕووداوەدا، لاقی پێکراوە و ڕەوانە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی شاری بانە، کراوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- =KTML_Mark_Begin=قەدەغەی هاتوچۆ لە باشووری کوردستان تا #01-04-2020# درێژکرایەوە=KTML_Mark_End=.[1]
- بە بڕیاری شانەی قەیرانەکانی #کەرکووک# و ئیدارەی پارێزگای کەرکووک بڕیار درا قەدەغەی هاتووچۆ تا 28-03-2020 درێژ بکرێتەوە.[7]
- پارێزگاری #سلێمانی# ڕایگەیاند بۆ لێپرسینەوە لە قەدەغەی هاتووچۆ دەچنە ناو کۆڵانەکان و لە قەزا و شارۆچکە و گوندەکانیش لێپێچینەوەکان تووندتر دەکەن.[1]
- ڕێکارەکانی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان توندتر دەکرێن، تەنها لە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە شاری #هەولێر# 794 شوفێر سزا دراون، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی بەرچاویان هەیە لە جێبەجێکردنی قەدەغەکردنی هاتووچۆ. گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسینەکان دەڵێت قەدەغەی هاتووچۆ سەرکەوتوو بووە بۆ ڕووبەرووبوەنەوەی ڤایرۆسی #کۆرۆنا#.[2]
- داواکاری گشتیی سلێمانی ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، هەر هاونیشتمانییەک پابەندی ڕێنماییەکانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی نەبێت، دەیدەینە دادگا.[4]
- لە کۆمەڵگەی سێبیرانی سەر بە هەولێر تووشبوویەکی کۆرۆنا تۆمارکرا، تەواوی کۆمەڵگەکە کەرەنتین کراون و قایمقامی هەولێریش دەڵێت، ئەو کەسە بەرکەوتنی بە چەندین کەسی دیکە هەبووە لەنێو هەولێر و لەنێو کۆمەڵگەکەش.[4]
- لە سەرجەم دامودەزگاکانی پارێزگای سلێمانی بۆ خۆپارێزیی و دروستنەبوونی قەرەباڵغی، بە بڕیاری پارێزگاریی سلێمانی هەموو کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی قەدەغە کرا.[7]
- بریکاری #وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، کە لیژنەیان بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی کەلوپەل لە بازاڕەکان پێکهێناوە، هاونیشتمانیانیش دڵنیادەکاتەوە کێشەی هاوردەکردنی خۆراک نییە.[4]
- لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان، بازرگانی ترانزێتی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرت.[2]
- ئەمڕۆ مەراسیمێک بۆ سێیەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووس نوژیان ئەرهان، لە گۆڕستانی شەهید بەرخۆدان و شەهید دڵگەش لە شەنگال ئەنجامدرا. لە مەراسیمەکەدا خانەوادەی شەهید و هاوڕێیان و هاوپیشەیانی شەهید نوژیان ئامادەبوون.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی سلیپ، سۆفیان و قزەلی سەر بە #گرێ سپی# تۆپباران دەکەن.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەریەکی زۆری لەسەر جیهان دروست کردووە، ڕێکخستنی #هەدەپە#ی ئەستەنبوڵ لە ناوچەکانی ئەو پاریزگایە پانکارتی هەڵواسی و داوای ئازادکردنی زیندانیانی کرد.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378316/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هەدەپە بە پانکارت داوای ئازادکردنی زیندانیانی کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هەدەپە بە پانکارت داوای ئازادکردنی زیندانیانی کرد=KTML_ImageCaption_End=
- وەزارەتی تەندروستی تورکیا ئاشکرای کرد، ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لەو وڵاتە نزیکبووەتەوە لە هەزار کەس و 21 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- کیانووش جیهانپوور وتەبێژی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاند: تا ئێستا 21638 کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 7913 کەسیش چاکبوونەوە و 1685 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. وتیشی: لە دوێنێوە تا ئێستا 129 کەس گیانیان لەدەستداوە.[5]
- حەسەن سالم، پەرلەمانتاری کوتلەی سادیقونی عەسائیب ئەهلولحەق ڕایگەیاند، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان لەسەر #بەرهەم ساڵح# سەرۆک کۆمار تۆمارکردووە، بەهۆی ئەوەی بە ڕاسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی حکومەت، پێشێلی دەستووری کردووە.[2]
- سوپای تورکیا هێزی زیاتری ڕەوانەی سنووری پارێزگای ئیدلب لە باکووری خۆرئاوای سووریا کرد.[2]
- وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لە چیای خواکوڕک، پێنج ئەندامی #پارتی کرێکارانی کوردستان# لە چالاکی خراون.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Händelseförlopp