لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمەوە، وەک وەڵامدانەوە بۆ داواکاریی ڕەوای هاووڵاتییان لە ئەنجامدانی چاکسازی و گرتنەبەری شەفافییەت لە کاروباری حکومیدا، بڕیاردرا گشت گرێبەستی کۆمپانیاکان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان و بەپێی پرۆسەی بەتەندەرکردن بێت.
لەم چوارچێوەیەدا بابەتی گواستنەوەی گاز لە کۆمپانیای داناغازەوە بۆ پارێزگاکانی هەرێم، کە لەلایەن کۆمپانیایێکەوە قۆرخ کرابوو، کرایە تەندەر و دوای ئەوەی بۆ کۆمپانیایەکی دیکە دەرچوو و بڕیار بوو لە سەری ساڵی نوێوە دەستبەکار ببێت، بەڵام لەلایەن چەند کەسێکی دەستڕۆیشتووی سنووری #گەرمیان# و #سلێمانی# ڕێگرییان لێ کراوە و وەک کارتێکی فشار ڕێگەیان نەداوە بەشە گازی شلی #هەولێر# و #دهۆک# وەک پێویست بگات، ئەوەش بووەهۆی گرانبوونی نرخی گاز لەو دوو پارێزگایە.
لەم دوو ڕۆژەی ڕابردووشدا کەسانی ئاماژەپێکراو بە هێزی چەکدار و توندوتیژی نواندن بەرامبەر بە کۆمپانیاکە، هێندەی دیکە دۆخەکەیان ئاڵۆز کردووە، وێڕای ئاگادار کردنەوەی هاووڵاتییانی خۆشەویستمان لەم کێشەیە، دڵنیایان دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێم لە هەنگاوەکانی چاکسازی پاشگەز نابێتەوە و هەموو ڕێکارە یاساییەکان دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی قورخکاران و مافیاکان ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
جووتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#02-02-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,084 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !