بەنیگەرانییەکی قوڵەوە کۆمەڵێک دەست ڕۆیشتوو لە #سلێمانی# لەپێناو بەرژەوەندی کەسی خۆیان هەستاون بە تەگەرە دروستکردن لە ناردنی غازی شل بۆ #هەولێر#و #دهۆک# بە ئامانجی دروستکردنی کێشەو گرفت بۆ هاوڵاتییان.
دوای ڕاگەیاندنی پرۆسەی چاکسازی لەهەرێمی کوردستان و پرسی شەفافبوون لەسەرجەم سێکتەرەکاندا پرسی غاز یش کەوتۆتە ئەو چوارچێوەیە و پێشتر بەبێ ڕەچاوکردنی مەرجە یاساییەکان دراوەتە کۆمپانیایەک کە بێ تەندەرو بە هەڕەمەکی بووە، بەڵام ئێستا لە ڕێی تەندەرەوە دراوەتە کۆمپانیایەکی دیکە بەشێوەیەکی یاسایی و ئامانجی ئەمەش نەهێشتنی قۆرغکاری و واستەکاری بووە، بەڵام کۆمەڵێک مافیا ڕەفتار ئەمەیان پێ قبوڵنەکرا.
دوێنێ لەکاتی گواستنەوەی غازەکە بۆ هەولێرو دهۆک ژمارەیەک چەکداری ناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر تانکەرەکان و چوونەتە سەر ئەو کۆمپانیایەی کە ئەرکی گواستنەوەی غازەکەیان لە ئەستۆبووەو توندو تیژییان بەرانبەر خاوەنی کۆمپانیا ئەنجامداوەو ئێستا کەوتۆتە نەخۆشخانەو داوای بەش و پشکیان لێی کردووە.
ئەوپەڕی نیگەرانی خۆمان لەم ڕووداوە ڕادەگەینین و بەتوندی ئیدانەی ئەم کارە دەکەین و پاڵپشتی هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەکەین لەم پرسەداو داواکارین بەهۆی حەزو چاوچنۆکی کەسانێک بۆ دەستخستنی پارەی نایاسایی هاوڵاتییان باجەکەی نەدەن و غازی هاوڵاتییان بەڕۆژی ڕوون دەستی بەسەردا نەگیرێت.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
#02-02-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,475 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !