تاسمە وشەیەکی کوردی جوان و کەم بیستراو و کەم بەکارهاتوو.
تاسمە بەتوێکڵی وشککراوەی #کاڵەک# دەوترێت کە لە وەرزی هاویندا لەبەر هەتاو هەڵدەخرێن و لە زستان و وەرزی سەرمادا لەت لەت دەکرێت و دەکرێتە ناو #ترخێنە#وە. ترخێنە شلە یان شوربایەکی کوردەواریە و لە ترشاوی وشککراوی شێلم دروست دەکرێت.
..........
لە زۆربەی فەرهەنگە کوردیەکاندا بەرچاو ناکەوێت تەنها لە فەرهەنگی (کوردستان) ی گیو موکریانی هاتووە ئاوا پێناسەی دەکات:
(تاسمە: (ڕۆژ.) پارچە زەویەکی کشتوکاڵی گچکەیە)
لە ڕاستیدا لە شارباژێڕ بە پاڕچە زەوی کشتوکاڵی گچکە دەوترێت دوکان وەک دوکانە شەتڵ.[1]
Anmärkning : Kurdipedia vill samla " alla " kurdiska ord och fraser från alla dialekter . Snälla hjälp Kurdipedia ...
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 952 gånger