ڕاگەیەنراوی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە:
گەلەکەمان لە ئەوروپا 8 ساڵە لە شاری ستراسبورگ لە بەرامبەر پەرلەمانی ئەوروپا بێوەستان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستیان بە چالاکی ئیشکگری کردووە. بە هۆی درێژترین چالاکی لە جیهاندا پیرۆزبایی لە گەل و دۆستەکانمان لە ئەوروپا دەکەین. ئەم چالاکیە ئیرادە و تەئکیدکردنەوەیە لە تێکۆشانی ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆدا. ئەم ئیرادەیە کە لە لای هەموو گەلی کورد هەیە، وادەکات لە نزیکترین کاتدا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت.
8 ساڵە هەر هەفتەیەک گروپێک چالاکیەکە بەڕێوەدەبات و ئەمەش بە واتای ئەوە دێت، لە هەموو جێگایەکی ئەوروپا گەلەکەمان جێی خۆی لەم چالاکیەدا گرتووە. پیشانی هەموو جیهان دراوە کە ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری ئەم گەلەیە. لە ڕووی پوچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی و پیلانگێڕاندا، ئەم هەڵوێستەی گەلەکەمان دیارکەرە. خاوەندارێتیکردنی گەلەکەمان، هێز و مۆڕالێکی گەورە دەداتە تەڤگەری ئازادیمان. تەڤگەری ئازادیمان و گەریلا فیداکارەکانمان هەموو کاتێک بەرخۆدان دەکەن.
هێزەکانی گەریلا لەسەرەتادا و هەموو هێزە تێکۆشەرەکانی بزوتنەوەی ئازادیمان بەو هێزەی کە لە خاوەندارێتیکردن لە ڕێبەر ئاپۆ وەریدەگرن، تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد، بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت. بە تێکۆشانی گەلەکەمان لە چوار پارچە، ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد و کوردستان ئازاد دەبن.
سڵاو و ڕێزمان بۆ گەلەکەمان دەنێرین کە 8 ساڵە لە ئەوروپا چالاکی ئیشکگری بەڕێوەدەبەن و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە لە ساڵی 22دا پیلانگێڕی تێکدەشکێنین.[1]
#08-02-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,758 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !