دەقی ڕاگەیەنراوی قایمقامیەتی شارۆچکەی #کەلار#
1- ئاگاداری سەرجەم خاوەن کافتریا و نێرگەلەخانەکانی سنووری قەزای کەلار دەکەینەوە، کە بەشەوان لە نێو باخ و دەوروبەری کەلار، ئەوانەی گەنجان بۆ نێرگەلە کێشان کۆدەکەنەوە، ئەمشەو لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت بە هاوکاری لیژنەی ئەمنی سەردانی کەلار وصاڵح ئاغا دەکەن هەرکەس دەست گیر بکەن ڕوو به ڕووی دادگای دەکەنەوە.
2-سەرجەم خاوەن پێداویستییەکانی پرسە (تعزیە) پێویستە لە ئێستاوە دوکاتەکانیان دابخن و هیچ پێداویستییەک بە هاوڵاتیان نەدەن، بە پێچەوانەی ئیجرائاتی یاساییان لە گەڵ دەکرێت.
3- هەموو مەلا و ئیمام خگیب مزگەوتەکان بەرپرسیار دەبن لە کردنەوەی مزگەوتەکان بۆ هەر هۆکارێک، ئەگەر پێش وەخت بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی #گەرمیان# ئاگادار نەکرابێتەوە.
4- داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەوە دەرمەچن و ئەم ماوەیە سەردانی کۆمەڵایەتی و شوێنە قەرەباڵغییەکان ڕابگرن.
#11-03-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,336 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !