هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# بە ڕاگەیەنراوێک ئاماری چالاکی هێزەکانیانی بڵاوکردەوە کە لە 11 بۆ 14ی ئەم مانگەدا ئەنجامدراون. هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ئاماژەی بەوەکرد لە چالاکیەکاندا 10 چەتە کوژراون و 5 چەتە و سەربازی تورکیش بریندارکران.
ڕاگەیەنراوەکەی (هەرەئە) بەم شێوەیەیە:
لەنێوان ڕۆژی 11 و 14ی ئازاردا هیزەکانمان چالاکی کاریگەریان ئەنجامداوە.
ڕۆژی 11ی ئازار:
هێزەکانمان لە گوندی خاخلیباشی هەرێمی باب چالاکی سابۆتاژیان لەدژی چەتە داگیرکەرەکان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا 2 چەتە کوژژراون و چەتەیەکیش برینداربووە.
ڕۆژی 12ی ئازار:
هێزەکانمان لە گوندی بەرادێی سەر بە ناوچەی شێراوا لەدژی چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا 4 جەتە کوژران و 2 چەکی (ئەی کەی 47) و تاخمەکەی، تەلەفۆنێک و بێتێلیک دەستیان بەسەرداگیراوە. چالاکیەکە بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهید زنار #ئامەد# ئەنجامدراوە.
ڕۆژی 13ی ئازار:
هێزەکانمان لە نزیک گوندی مەریەمینی سەر بە ناوچەی شەرا هەڵیانکوتاوەتە سەر چەتە و سوپاری داگیرکەری تورک. لە ئەنجامدا 2 چەتە کوژراون، چەتەیەک و سەربازێکیش برینداربوون. 4 سەنگەر ڕووخێنراون و ئۆتۆمبێڵێکیش تێکشکێنراوە، هەروەها دەست بەسەر 2 چەکی (ئەی 4)، چەکێکی (بی کەی سی)م چەکێکی (ئەی کەی 47) و تاخمەکانی، دووربینێکی شەو، دووربینێکی ڕۆژ و بێتێلێکدا گیراوە. چالاکیەکە بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهید زنار ئامەد ئەنجامدراوە.
هەمان ڕۆژ هێزەکانمان لەنێوان گوندەکانی بەرادێ و کەفەر نەبۆی سەر بە ناوچەی شێراوا چالاکیان لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی چەتە داگیرکەرەکان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا چەتەیەک کوژراوە و 2 چەتە کوژراون و ئۆتۆمبێڵەکەشیان بە تەواوتی تێکشکێنراوە.
ڕۆژی 14ی ئازار
هێزەکانمان لە چواررێی کاوە لە ناوەندی عەفرین چالاکیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا بە پێی زانیاریەکان چەتەیەک کوژراوە و چەتەیەکیش برینداربوون.
بە گشتی لە چالاکی 4 ڕۆژ دا 10 چەتە کوژراون و 5 چەتە و سەربازی داگیرکەری تورکیش برینداربوون.
هەروەها سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوند و ناوچەکانی سەربە عەفرین و شەهبا بێوەستان تۆپباران دەکەن و لە هەرێمەکە جموجووڵی فڕۆکەی کەشفی بەردەوامە.[1]
#15-03-2020#