ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #یەپەگە# بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی شەهادەتی فەرماندە کارکەر هێرش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوی یەپەگە بەم شێوەیەیە:
هەوڵەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا کە بە باجی زۆر گەورە بەدەستهێنراون بەردەوامە. بە هێرشی داگیرکەری سەر #عەفرین# و سیاسەتی لەناوبردن و ڕەتکردنەوە لە سەر هەرێمەکە گەیشتە بەرزترین ئاست. بە پێشەنگایەتی هێزەکانمان یەپەگە، #یەپەژە# و #قەسەدە# گەلەکەمان لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری بەرخۆدانێکی گەورەی پیشاندا. ئەوانەی بەرخۆدانی مێژووییان گەیاندە لوتکە، شەهیدە نەمرەکانمان بوون.
یەکێک لەو کەسانەی کە بە تێکۆشان و خەباتی، پێشەنگایەتی بەرخۆدانە بێوێنەکەی کرد، فەرماندەی گەورە هەڤاڵ کارکەر هێرش بوو. فەرماندەی گەورە کارکەر هێرش لەبەرانبەر داگیرکەری، وەک ئاڤێستا، ڕزگار، ڕۆسیار، ئیلان، ئارتێش و زۆر شەهیدی تر، بەرخۆدانی کرد و بووە پێشەنگ و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو. ئێمە لە دووەمین ساڵیادی شەهادەتیدا یادی کارکەر هێرش فەرماندەی گەورە دەکەینەوە. هەروەها ڕایدەگەیەنین کە بە ڕوحی فەرماندە کارکەر هێرش بەرخۆدانی دژی داگیرکەری و فاشیزم دەگەیەننە لوتکە و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی خۆمان بێوەستان بەردەوامی پێدەدەین.
لەبەر ئەم هۆکارە یادی شەهید کارکەر هێرش و هەموو شەهیدەکانمان کە لە تێکۆشاندا شەهید بوون بەڕێزەوە دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین خەیاڵیان بۆ کوردستانێکی ئازاد بەدیبهێنین.[1]
#18-03-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,019 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !