بەپێی ئامارەکانی #وەزارەتی تەندروستی# هەرێمی کوردستان، زۆربەی ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 20 ساڵاندایە، بەجۆرێک 26.7%ی تووشبووان پێکدێنن. هەروەها 10%ی تووشبووانیش منداڵن.
رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا بەپێی تەمەن (01-03-2020 - 1404-2020)
|
|
|
|
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان 331 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 195 کەسیان چاکبوونەتەوە، چوار کەسیش گیانی لەدەستداوە، لەماوەی 24 کاژێری ڕابردووشدا یەک کەس تووشی کۆرۆنا بووە.
کاتێک بڕوانینە ڕێژەی تووشبووان بەپێی تەمەن، دەبینین زۆرترینی تووشبووان ئەوانەن تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 20 ساڵاندایە و ڕێژەی 26.7%ی تووشبووانی هەرێمی کوردستان پێکدێنن. لەدوای ئەوانیش ئەوانەن کە تەمەنیان لەنێوان 21- 30 ساڵاندایە و 17.4%ی تووشبووان پێکدێنن.. هەروەها ئەوانەشی تەمەنیان لەنێوان 51- 60 ساڵاندایە، کەمترین ڕێژەی تووشبووانی پێکدینن، کە 5.8%یە.
ئەگەر ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا بەپێی تەمەن دیاری بکەین، دەردەکەوێت 10.5% ئەوانەن تەمەنیان لە 11 ساڵ بەرەو خوارەوەیە، 26.7% تەمەنیان لەنێوان 11-20 ساڵانە، 17.4% تەمەنیان لە نێوان 21- 30 ساڵانە، 16.3% تەمەنیان لەنێوان 31-40 ساڵانە، 12.8% تەمەنیان لە نێوان 41-50 ساڵانە، 5.8% تەمەنیان لەنێوان 51- 60 ساڵانە، 10.5%ی تەمەنیان لە نێوان 61-70 ساڵانە.
یەکەم کەیسی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە 1ی ئادار لە پارێزگای #سلێمانی# تۆمارکرا. دواتر #وەزارەتی ناوخۆ# لە 14ی ئادار قەدەخەی هاتووچۆی ڕاگەیاند. کە تائێستاش درێژەی هەیە.[1]
#14-04-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,562 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !